فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەست لەکار کێشانەوەی موزیک ژەنانی پاوە
سێشەممە ۳۱-۰۳-۱۴۰۱   |  21-06-2022

کۆمەڵێکی زۆر لە هونەرمەندان و موزیک ژەنانی شاری پاوە سەر بە ناوچەی کرماشان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند؛ کە لە ناڕەزایەتی بە داخرانی هەموو چالاکییەکانی فەرهەنگی و هونەری ئەو شارە لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیم، لە هەر چەشنە کاری هونەری دەست دەکشێنەوە.
لە بەشێک لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بەرپرسانی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی پاوە هەموو چالاکییەکانی فەرهەنگی و هونەری ئەو شارەیان داخستووە. لەو بەیاننامەدا ئاماژە بە داخرانی چەندین ناوەندی وەکوو ”دامەرزاوەی فەرهەنگی و هونەری هەورام، ئەنجومەنی هونەری گرینکە، نەسیمی هەورامان و داخرانی سێ ساڵەی ئەنجومەنی موسیقیی ئەو شارە” کراوە و هەروەها نووسراوە کە ” ئۆرکێسترای فلارمونیک” لە پاوە لە حاڵی داخران دایە.