رۆژی پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەکانی رژیم، “شەهریار نادری” چالاکی پێشەیی مامۆستایان و مامۆستای فیزیک لە خوێندنگاکانی کرمانشا و خەڵکی پاوەیان، بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
شایانی باسه که، له ماوەی مانگی ڕابردوو دا زیاتر لە 40 مامۆستای پیشەیی لە شارە کانی کوردستان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراون.
هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕیش، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری سنە، “سادق کەنعانی” یەکێکی دیکە لە مامۆستایان و چالاکانی سینفی شاری سنەیەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار بردووە.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر ١ی بەرەبەیان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سادق کەنعانی و بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەریان کردووە و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بە سەر مۆبایلی ناوبراودا گرتووە.