دەستبەسەر و رەوانە کردنی عوسمان دادوەند بۆ زیندانی ناوەندی نەغەدە
شەممە ۲۳-۱۰-۱۴۰۲   |  13-01-2024
ڕۆژی شەممە ٢٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی “عوسمان دادوەند” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “بادیناوێ”ی پیرانشار، پاش ئامادەبوون لە لقی یەکی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
ئەم هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان”، لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی پیرانشارەوە بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو. عوسمان دادوەند جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.