فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کران و ناروونی هاووڵاتیەکی کورد لە تاران
پێنجشەممە ۱۴-۰۷-۱۴۰۱   |  06-10-2022

دوای تێپەڕینی نزیکەی سێ هەفتە لە دەستبەسەرکرانی فەرزاد وەرمەقانی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی و دانیشتووی شاری ڕەی تاران، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.
فەرزاد وەرمەقانی، خێزاندار و باوکی منداڵێکە و ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، لە شوێنی کارەکەی )میکانیکی (لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕەی دەستبەسەر کراوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی وەرمەقانی ڕایگەیاندووە: “لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا بنەماڵەکەمان چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانیان کردووە بەڵام هیچ وەڵامێکیان پێمان نەداوەتەوە و هەر ئەمەش نیگەرانی کردووین”. ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە فەرزاد وەرمەقانی بە هۆی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی پۆستی پەیوەندیدار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کراوە.