فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کران و ڕاگوێزرانی کەیوان نەبی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی
یەکشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۲   |  10-09-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەرمانان، کەیوان نەبی، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، پاش ئەوەی کە لە لایەن دادگای جێبەجێکردنی سزاکان لەو شارە بانگ کراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی نەغەدە کرا.
پێشتر کەیوان نەبی لە لایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یەکیک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” سزای ٣٢ مانگ بەندکردن و هەروەها بە تۆمەتی “پێکهێنانی باند و گرووپ بە دژی ئاسایشی ئێران” سزای ٤٣ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە کە سەرجەم بە ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەری پارەکە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری پیرانشار بە شێوەیەکی دڕندانە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسە، کەیوان نەبی پاش ماوەیەک ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ناوەندە ئەمنییەکان لە ورمێ و پیرانشار بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواسترابووەوە و دواجار بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.