فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کران و ڕفاندنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران
پێنجشەممە ۰۱-۱۰-۱۴۰۱   |  22-12-2022

سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ئەڵک سەر بە شاری کامیاران لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە ڕفێندران.
پێش نیوەڕۆی پێنجشەممە، ١ی بەفرانبار، مێهرداد مورادی نژاد، خەڵکی گوندی ئەڵک و کارمەندی بانکی تجارەت لە شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە ڕفێندرا.

دوای ڕفاندنی مێهرداد مورادی نژاد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

هەر لەم ڕاستدایە دا، لە سەرەتاکانی ئەم حەفەتەیە دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی گوندی ئەڵک بە ناوەکانی مانی گورگانی و ئارێز زەردۆیی دەستبەسەرکران.

ئەم دوو هاووڵاتییە دوای تێپەڕینی ٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان ئازاد کران و لە ماوەی دەستبەسەربونیاندا لەژێر ئەشکەنجەی ناوەندەکانی ڕژیمدا بوون.