فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ئاکام میهەن خاە لە شاری شنۆ
چوارشەممە ۱۸-۰۷-۱۴۰۳   |  09-10-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەزبەر، “ئاکام میهەن‌خاە” تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “میراوا” سەر بە شاری شنۆ، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی و بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو تا ئێستا بێ‌ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە لەو بارەیەدا خۆ دەبوێرن. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، شوێنی ڕاگرتن و هەروەها چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.