دەستبەسەر کرانی ئەفشین حسێن پەناهی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
چوارشەممە ۱۹-۱۰-۱۴۰۳   |  08-01-2025
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانبار، ئەفشین حسێنپەناهی، تەمەن ٣٣ ساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە دوای دەستبەسەرکردنی ناوبراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ماڵەکەیان پشکنیوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە. ئەفشین حسێنپەناهی مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠١، بەبێ ئامادەبوونی لە دادگا لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.