بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان، ئەمجەد ئەمینی باوکی “مەهسا ئەمینی” لەبەر ماڵەکەی خۆیان لە شەقامی ماموستا هەژار لە سەقز، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران، دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە.
شایانی باسە، سەرەڕای هوشداری ناوەندە ئەمنییەتییەکان بە بنەماڵەی مەهسا ئەمینی سەبارەت بە بەڕێوەنەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵیادی ڕۆڵەکەیان، بەڵام بنەماڵەی مەهسا ئەمینی لە ڕاگەیاندنێکدا بڵاویان کردووەتە کە “ئێمە بنەماڵەی ژینا هەر وەک هەر بنەماڵەیەکی دڵ بریندار، لە ساڵیادی کوژرانی کچە ئازیزەکەمان مەهسا، لەسەر گڵکۆکەی کۆدەبینەوە و ڕێوڕەسمی بۆ دەگرین.” ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمجەد ئەمینی لە ماوەی چەند تەفتەی ڕابردوودا، لانیکەم چوار جار لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و هەڕەشەی لێکراوە کە نابێ لە ساڵیادی ژینا، ڕێوڕەسمی بۆ بگرن.