فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ئەمیرحسێن حەقجوویان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری سەحنە
سێشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۳   |  24-09-2024

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەر، ئەمیرحسێن حەقجوویان، خاڵۆزا و هاوڕێی “ڕەزا ڕەسایی” ناڕازیی لەسێدارەدراو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کارەکەی ئەمیرحسێن حەق جوویان لە کەمەربەندیی شاری سەحنە لە پارێزگای کرماشان و دەستبەسەریان کردووە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەمیرحسێن حەقجوویان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣، ڕەزا ڕەسایی لە ناڕازییانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە شێوەی نهێنی لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان لە سێدارە درا.