سینا مینایی الوێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی سەوجەی شنۆ کە ماوەیەک پێش لەالیەن دەزگای دادوەریی
ڕژیمەوە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا، دوای بانگکران بۆ ژووری بەڕێوەچوونی سزاکانی شنۆ
بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان دەستبەسەر و بۆ تێپەرکردنی ماوەی
بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە.
سینا مینایی ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ هاوڕێ لەگەڵ هاوواڵتییەکی دیکە بە ناوی عەبدوڵاڵ
یووسفی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری شنۆ لەالیەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتالعاتی ڕژیم دەستبەسەر و دوای
یەک مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
شایانی باسە ناوبراو لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها
چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.