دەستبەسەر کرانی تازە لاوێکی خەڵکی ئیلام
چوارشەممە ۱۴-۰۴-۱۴۰۲   |  05-07-2023
ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی پووشپەڕ ئەرەشک قەیسەربەیگی، تەمەن ١٥ ساڵ، کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژینا”دا بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرابوو، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام دەستبەسەرکرایەوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەرەشک قەیسەربەیگی، لە دوای دەستبەسەرکرانی بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەراوڵە گواستراوەتەوە و هەتا ئێستا لەوێ ڕاگیراوە.شیاوی ئاماژەپێدانە کە، ئەرەشک قەیسەربەیگی، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ساڵی ڕابردوو، لە شاری سەراوڵە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرابوو و پاشان بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو.