فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی لە سەردەشت
هەینی ۲۲-۰۴-۱۴۰۳   |  12-07-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، شاهۆ حەسەن زادە و موبین ئیبراهیم پوور، خەڵکی گوندی “گۆڵێ”ی سەر بە شاری سەردەشت لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاوڵاتییە بە هۆی بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کراون. شاهۆ حەسەن زادە و موبین ئیبراهیم پوور، دوای دەستبەسەرکرانیان لە گوندەکەیان، بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گواستراونەتەوە. هاوکات، چەندین هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شاری سەردەشت لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بانگکراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.