دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی دیکە لە شارێ شنۆ
پێنجشەممە ۱۴-۰۴-۱۴۰۳   |  04-07-2024
بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕ، سەلیم زولقەڕنەین و سابیر زولقەڕنەین، خەڵکی گوندی “حەسەن نووران”ی سەر بە شاری شنۆ، لەئەنجامی هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان، بەبێ هیچ هۆکارێک وێڕای بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی سێشەممەش سێ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “محەممەد ڕەسووڵپوور، ئیدریس کارساز و کەماڵ عوقابی” لە شاری شنۆ لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرابوون. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو پێنج هاووڵاتییە هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.