فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە مەریوان
دوشەممە ۰۶-۰۶-۱۴۰۲   |  28-08-2023

ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەرمانان، “ئەمیر ئەرژەنگی”، تەمەن ٢٧ ساڵ و “ستار ئەرژەنگی”، تەمەن ٢٥ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی شارەدێی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوانن، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە دوای ئەوەی کە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە مەریوان بانگ کراون و سەردانی ئەو ناوەندە حکوومەتییەیان کردووە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراون. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی درانەتە پاڵیان و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.