دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە پیرانشار
پێنجشەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۳   |  23-05-2024
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردان، سەلاح سوڵتانی، خەڵکی گوندی “سەروکانی” نزیک لە شاری پیرانشار و ئەمیر فەقێ تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “خورینج”ی ئەم شارە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماڵی خۆیاندا بە هێرشکردنی هێزە ئەمنییەکان و درووستکردنی کەشێکی ترسناک و بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراون. شایانی باسە، سەلاح سوڵتانی و ئەمیر فەقێ دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.