دەستبەسەر کرانی دڕندانەی هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان
دوشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۲   |  29-01-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندان، “ئەمیر بەشات”، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “برایماوا”ی سەر بە شاری بۆکان، لە ڕەوتی هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر ماڵەکەی، بەبێ هیچ هۆکارێک وێڕای بەکارهێنانی توندوتیژی، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنەکەی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.