بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان ، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٣، لانیکەم ٣٦ هاووڵاتیی لە پارێزگاکانی کرماشان، ورمی، ئیلام، سنە و شوێنەکانی دیکەی ئێران بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕفێندراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٥ هاووڵاتیی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە سیاسیەکانی کوردستان، ١٢ هاووڵاتیی بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هێرشی شیمیایی بۆ سەر خوێندنگاکان و ٩ هاووڵاتیی بە هۆی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز، لە لایەن ئەو ناوەندانەوە دەستبەسەر، یان ڕفێندراون. جێگەی ئاماژەیە، مانگی ڕابردوو لانیکەم دوو ژن، تازەلاوێکی ژێر ١٨ ساڵ و هەروەها ٨ مامۆستای قوتابخانە لە شارەکانی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرابوون. جێگای ئاماژەیە، کە لەم ٣٦ حاڵەتە، چوار هاووڵاتی دوای بانگ کران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای شارەکەی خۆیان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەو سزایەی کە بە سەریاندا سەپاوە دەستبەسەر کراون.