فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە زاهێدان
شەممە ۲۹-۰۷-۱۴۰۲   |  21-10-2023

ڕۆژی هەینی ٢٨ی ڕەزبەر، بەدوای خۆپیشاندانی خەڵکی زاهێدان، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بە شێوەیەکی بەرنامەبۆداڕێژراو، هێرشیان کردە سەر خەڵک و زیاتر لە ٥٠٠ کەسیان دەستبەسەر کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینییەوە سەرجەم ڕێگا و شەقامەکانی دەورووبەری مزگەوتی “مەکی”یان بەستبوو و بەداوی هاتنەدەرەوەی خەڵک لە مزگەوت و دەستپێکی ناڕەزایەتیی خەڵکی، بەشێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵکی ناڕازی کردبوو. شایانی باسە، بەهۆی تەقەکردنی ئەم هێزانە، بە دەیان کەس برینداربوون و زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتیی دیکەش بە شێوەی توندووتیژانە لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراون.