فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری بۆکان
پێنجشەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۳   |  26-09-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەر، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری بۆکان، هێرشیان کردووەتە سەر گوندی تەرەغە و سێ ئەندامی بنەماڵەیەکیان بە ناوەکانی “سروە شیری” تەمەن ٢٢ ساڵ، براکەی “پەیمان شیری” تەمەن ١٩ ساڵ و ئامۆزاکەیان بە ناوی “فەردین شیری” دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ هیچ هۆکارێک ئەم سێ هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و دواتر بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ورمێ گواستراونەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان بۆ سەر ناوبراوان و هەروەها شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم سێ هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.