دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە پیرانشار
چوارشەممە ۱۰-۰۵-۱۴۰۳   |  31-07-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٨ی گەلاوێژ، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات کە لە تارانەوە هاتبوونە پیرانشار، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مەلا حەسەن واژی و لە ئەنجامدا هاوژینەکەی و کوڕەکەی بەناوی “فاتمە پایمەرد” و “عەبدولحەمید واژی” تەمەن ٢٩ ساڵ لەگەڵ براکەی بەناوی “جەماڵەدین واژی” تەمەن ٤٠ ساڵ لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەرکراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی واژی، ئەو سێ کەسە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و دواتر بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار گواستراونەتەوە و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە و لێپێچینەوە ئازاد کراون. شیاوی ئاماژە پێکردنە، جەماڵەدین واژی لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ورمێیەوە حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.