دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی لە کرماشان
هەینی ۰۲-۰۶-۱۴۰۳   |  23-08-2024
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “سینا خاموشی” تەمەن ٣٧، “پەیمان شاهچراغی” تەمەن ٣٥ ساڵ و “سابیر ڕەوشەنی” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی کرماشان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئەم سێ هاووڵاتییە هاورێی “ڕەزا ڕەسایی” بەندکراوی سیاسی لە سێدارە دراوی خەڵکی کرماشان بوون. جێگای ئاماژەیە، ڕەزا رەسایی تەمەن ٣٣ ساڵ بەندکراوی سیاسی و لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژینا، لە رێکەوتی “١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣” لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان لە سێدارە درا. تا ساتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەست نییە.