دەستبەسەر کرانی سێ کاسبکار لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
سێشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۳   |  01-10-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەزبەر، سێ کاسبکاری خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی “کامران گەرمینی، حەسەن ئالانی و سیامەند ئازەریان” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتەوە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە هیچ زانیاریەک بەردەست نییە.