دەستبەسەر کرانی سێهەم هاووڵاتیی لە پیرانشار
هەینی ۱۶-۰۶-۱۴۰۳   |  06-09-2024
بە دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری پیرانشار، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم شارە لە بەرەبەرەی دووەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی گەیشتە سێ کەس.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانان، عەلی حسێن پوور خەڵکی گوندی “چیانە” سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان کاتژمێر ٣ی بەیانی بەبێ هیچ هۆکارێک هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی توندووتیژییەوە ناوبرایان دەستبەسەر کردووە. هەروەها پێشتر سلێمان چوپانی و سەعدون شەریفی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەرکرابون.