فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سەرلەنوێی ئێقباڵ ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
سێشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۳   |  14-05-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم دوایییانەدا ئیقباڵ ئەمینی، خەڵکی شاری ئیلام لە لایەن خانەی دادی گشتی و شۆڕشی ئەو شارەوە بانگ کراوە. بەپێی ڕاگەیەندراوی خانەی دادی گشتی و شۆڕشی ئیلام، ئێقباڵ ئەمینی دەبێت بەهۆی تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت” و “سووکایەتیکردن بە خومەینی” لە لقی چواری شوێنی کۆبوونەوەی دادوەریدا ئامادە بێت، جێگای ئاماژەیە، ئیقباڵ ئەمینی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و دوای ٨ ڕۆژ بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو. شایانی باسە، دەستبەسەرکرانی ناوبراو لەم دوایییانەدا بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لەبەر چاوی بنەماڵەکەی واتە هاوژینە دووگیانەکەی و منداڵە شەش ساڵانەکەی و لەگەڵ پشکنینی ماڵەکەیدا ڕووی داوە.