دەستبەسەر کرانی سەیران خەسرەوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە سنە
یەکشەممە ۰۴-۰۹-۱۴۰۳   |  24-11-2024
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، “سەیران خەسرەوی” چالاکی مەدەنی و هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە ترساندن و هێرش بۆ سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە لە سنە و بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەریان کردووە. تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ سەیران خەسرەوی لەبەر دەستدا نییە