دەستبەسەر کرانی لالیخان نیکنیا لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە ورمێ
دوشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۲   |  17-07-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٤ی پووشپەڕ، ژنێکی هاووڵاتی بە ناوی “لالیخان نیکنیا”، خەڵکی گوندی “حەکی”ی سەر بە ناوچەی تەرگەوڕ لە شاری ورمێ، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبە نەیارەکانی ڕژیم” دەستبەسەریان کردووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ئەو هاووڵاتییە پاش دەستبەسەرکرانی، لە بەردەستدا نییە.