لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی شاری سقز لانیکەم ١٣ هاووڵاتی تر بە ناوەکانی عادڵ کەریمیان، مادح فەدایی، خالید جەراحی، هاوڕێ محەممەدیانی، فاروق محەممەدی، حوسێن نەسروڵڵایی، عیزەتوڵڵا شێخی، ئاروین مورادی، ڕەزا ئەینانلو) خەڵکی کرمانشا) سەعدون زارعی، ئارمان سەیدسادقی، فەرزاد ڕەحیم پەنایی و مەهدی مەعرووفی دەستبەسەر کراون.
هەروەها، لە شاری مەهاباد سێ هاووڵاتی بە نێوەکانی شیلان پورئەمینی، کامەران مەحموودی و مەتین مەلا بەکری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، کە شیلان پورئەمینی دوای دوو ڕۆژ ئازاد بوو.
له سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سونقور بە ناوەکانی میلاد فیدایی و سەید عەلی سوڵتانیان، کە ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی دەربڕیبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون.
هێمن خواستان، لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری سنە، لە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەر و شوانە بازرگانی خەڵکی پیرانشار ڕۆژی هەینی ٨ی ڕەزبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان ناڕوونە.
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەزبەر شەهرام گورگانی خەڵکی شنۆ و ئارمان چواردیواری ٢٥ ساڵە خەڵکی سەڵماس و دانیشتووی شاری ئورمیە لە ڕۆژی ١ی ڕەزبەر دەستبەسەرکراون و چارەنووسی هەردووکیان ناڕوونە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، بەهرۆز محەممەدزادە ٢٠ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە ناڕەزایەتییەکانی شاری تاران دەستبەسەرکراوە، کە دوای یەک ڕۆژ و بە دانی بەڵێننامەی نووسراو ئازاد بووە.