دەستبەسەر کرانی لاوێک لە کامیاران
یەکشەممە ۲۹-۰۸-۱۴۰۱   |  20-11-2022
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەهەند یووزی ” تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی یووزیدەر سەر بە شاری کامیاران لە ڕەوتی دەستبەسەر کردنەکانی هاووڵاتیان، هێزە ئەمنیەتییە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەم هاووڵاتییە لە بەر دەست دا نییە.