دەستبەسەر کرانی لاوێکی ١٦ ساڵ تەمەن لە شنۆ
پێنجشەممە ۰۶-۰۵-۱۴۰۱   |  28-07-2022
تازە لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شنۆ بە ناوی پێشەوا شاداب ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان پێشەوا شاداب خەڵکی گوندی بابخاڵاوێ ڕۆژی ڕابردووش بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە کاتژمێر ١٢ی شەو ئازاد کرابوو.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی پێشەوا شاداب ١٦ ساڵە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای رژیمەوە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە.