دەستبەسەر کرانی لاوێکی ١٦ ساڵ تەمەن لە زاهێدان
یەکشەممە ۱۸-۰۴-۱۴۰۲   |  09-07-2023
لەدرێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە زاهێدان، لاوێکی ١٦ساڵ تەمەن بە ناوی “ئووەیس ڕیگی” لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ئووەیس ڕیگی” لە حاڵێکدا کە ڕۆژی شەممە ١٧ی پووشپەڕ لە مزگەوت دەهاتە دەرێ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە. لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی هەینی سێ هاووڵاتیی خەڵکی زاهێدان بە ناوەکانی “خالد دەرزادە” ١٧ ساڵ تەمەن، “عەزیز مەندەلی” ٢١ ساڵ تەمەن و “ئەمین مۆبارەکی” ٣٠ ساڵ تەمەن لە ناوچەی لیردف سەر بە شارستانی جاسک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراون. جێگەی ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چوار کەسە لەبەر دەستدا نییە.