دەستبەسەر کرانی مامۆستایەکی خانەنشینکراو لە شاری سەقز
شەممە ۲۸-۰۳-۱۴۰۱   |  18-06-2022
هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز کاتژمێر ٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی جۆمعە ٢٧ی جۆزەردان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی موحسین شکووهی مامۆستای خانەنشینکراو و دەستبەسەریان کردووە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی شکووهی لەوبارەوە وتی: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر ٣٠ خولەکی بەرەبەیان بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ ٤٥ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شکووهی و دوای گەران و پشکنینی مالەکەی و زەوت کردنی مۆبایلەکەی بە بێ هیچ هۆکارێک ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.