فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی محەممەد حەبیبی وتەبێژی ناوەندی سێنفی مۆعەلیمانی تاران
سێشەممە ۲۲-۰۸-۱۴۰۳   |  12-11-2024

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، “محەممەد حەبیبی” وتەبێژی ناوەندی سێنفی مۆعەلیمانی تاران، بەدوای بانگکرانی بۆ لقی یەکی بەکردەوە دەرهێنانی ئەحکامی دادسەرای گشتی شارستانی شەهریار، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٦ مانگ حوکمی زیندانەکەی، گواسترایەوە بۆ زیندانی ئێڤین.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دانیشتنی پێڕاگەیشتن بە تاوانەکانی ئەم هەڵسووڕاوە سێنفییەی مۆعەلیمان، لە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕی ئەمساڵ بەڕێوە چوبوو. شایانی باسە، ئەم پەروەندەیە، لە پێوەند لەگەڵ ناڕەزایەتیی محەممەد حەبیبی بە ژەهراوی کردنی سیستماتیکی خوێندکاران کراوەتە. جێگای ئاماژەیە، محەممەد حەبیبی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوەی پارەکە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە غەربی تاران دەستبەسەر و ڕۆژی یەکی جۆزەردانی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرابوو.