دەستبەسەر کرانی محەممەدڕەزا قەیتەرانی لە مەهاباد
سێشەممە ۲۲-۰۸-۱۴۰۳   |  12-11-2024
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، محەممەد ڕەزا قەیتەرانی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، دوای بانگکران و چوونی بۆ ناوەندی جێبەجێکرانی سزاکانی ئەمشارە، دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی ٦ مانگ بەندکرانەکەی بە هەژمارکردنی ماوەی دەستبەسەرکرانی پێشووەکەی، بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد گواسترایەوە.
ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی” حوکمی شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو و حوکمەکەی لە ڕێکەوتی ٣ی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ بە ناوبراو ڕاگەیێندرابوو. محەممەدڕەزا قەیتەرانی لە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لە ڕەوتی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی، بە بەکار هێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کرابوو.