دەستبەسەر کرانی هەڵسووڕاوێکی سیاسی خەلکی شاری سنە
یەکشەممە ۰۱-۰۳-۱۴۰۱   |  22-05-2022
رۆژی یەکشەممە ١ی جۆزەردان، هاوڵاتییەک بە ناوی” ئیبراهیم تاریمورادی”، خەڵکی گوندی “ئەمرۆڵە” سەر بە شاری سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی بانگهێشت کرا.
شایانی باسە کە ناوبراو بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات و پێوەندی و هاوکاری لە گەل یەکیک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان، لە لایەن لقی یەکی دادگای رژیمەوە لە شاری سنە بە ساڵێک زیندانی تەعزیری و ٣٠ میلیون تمەن غەرامەی نەغد مەحکووم کرابوو.