فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاولاتیەک لە بۆکان
یەکشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۱   |  17-07-2022

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی حەسەن عەلی نەژاد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری تاران دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکان لە شاری ورمێ گوازراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە تاران بە بێ هیچ هۆکارێک حەسەن عەلی نەژادیان دەستبەسەر و دوای دەستبەسەرکران بۆ ورمێیان گواستووەتەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ حەسەن عەلی نەژاد لە بەر دەستدا نییە.