دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری سەقز
یەکشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۲   |  05-11-2023
ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ڕەحمان مەحموودنژاد، لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، پێش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەر، ڕەحمان مەحموودنژاد، تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “شێوەتوو”ی سەر بە شاری سەقز، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی کورتماوەدا گواستنەوەی خۆی بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ڕەحمان مەحموودنژاد، لە بەردەستدا نییە.