فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری سەقز
سێشەممە ۰۶-۰۶-۱۴۰۳   |  27-08-2024

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، “مەجید عەجەبی” خەڵکی شاری سەقز، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی جێبەجێ کردنی سزاکان، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە گوازراوەتەوە.
شایانی باسە، مەجید عەجەبی لە ماوەی ڕابردوودا، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سەقزەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات» و «ئەندامەتی لە یەکێک حزبە نەیارەکانی ڕژیم» و «پڕوپاگەندە دژی نیزام» سەرجەم حوکمی شەش ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.