دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری نەغەدە
سێشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۳   |  23-07-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١ی گەلاوێژ، “ڕامین زلە” هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەو شارە دەستبەسەرکراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بە بێ هیچ هۆکارێک لە ماڵی بنەماڵەیەیان دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تۆمەتە هەڵبەسەتراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.