دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە پیرانشار
دوشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۲   |  05-02-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕێبەندان، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار بۆسەر ماڵی “یاسین ئاباریان” تەمەن ٣٠ ساڵ لە گوندی “سەروکانی”، ناوبراو بەشێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەر کرانی یاسین ئاباریان بە بێ هیچ هۆکارێک و وێڕای بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە، ناوبراو دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ناوەندی نەغەدە گواستراوەتەوە و بۆ ئازادبوونی کاتی ناوبراو بارمتەی یەک ملیارد تمەنی داواکراوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.