دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شووت لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۱۱-۱۰-۱۴۰۲   |  01-01-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٩ی بەفرانبار، “جەماڵ ئەموویی میلان”، هاووڵاتی خەڵکی شاری شووت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەماڵ ئەموویی میلان دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەسەر بارودۆخی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.