فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان
دوشەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۳   |  11-11-2024

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان. هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی “گۆل”ی سەر بە شاری بۆکان بە ناوی “مەسعود محەممەدی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پێنج ڕۆژ لەمەوبەر مەسعود محەممەدی لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی ئازادەگانی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەست نییە.