فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری بۆکان
شەممە ۳۰-۱۰-۱۴۰۲   |  20-01-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٩ی بەفرانبار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “هەژار ئەحمەدی ئازەر”، تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “ناچیت”ی سەر بە شاری بۆکان و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.
شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی هەڵکوتان بۆ سەر ماڵی هەژار ئەحمەدی ئازەر، دەستیان بەسەر مۆبایلی ئەو هاووڵاتییە و هەروەها ئەندامانی بنەماڵەکەیدا گرتووە. هەروەها بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی هەژار ئەحمەدی ئازەر بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە هەر وەڵامدانەوەیەک لەوبارەیەدا خۆ دەبوێرەن. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.