دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیێەکی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۲   |  17-07-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کۆسە کەرێز” سەر بە شاری مەهاباد بە ناوی “سیاوەش ڕوزخون” لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە.
شایانی باسە، زیاتر لە ٣٠ کەس لە هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سیاوەش ڕوزخون و بە شێوەیەکی توندوتیژانە ناوبراویان دەستبەسەرکردووە. شیاوی ئاماژە پێدانە کە سیاوەش ڕوزخون پێشینەی چالاکیی سیاسیی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان هەبووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.