دەستبەسەر کرانی هونەرمەندێکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
سێشەممە ۱۳-۰۶-۱۴۰۳   |  03-09-2024
بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانان، ئومێد ئەحمەدنژاد، هونەرمەندی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی شاری مەهاباد، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر گوندی “قەجی ئاوا”ی مەهاباد لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە ئەو هونەرمەندەیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.