فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هێمن نیکپەی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە مەریوان
دوشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۲   |  19-02-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، هێمن نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «نەنە’’ی سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوستراوەتەوە.
بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراوە و لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن ئەو هێزانەوە لێی دراوە، پاشانیش ئەو هێزانە ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییەیان بەتەواوەتی پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەلوپەل و کەرەستە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە. هێمن نیکپەی، چالاکی مەدەنی و کاسبکار، دوای دەستبەسەر کرانی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی، لە بەردەستدا نییە.