دەستبەسەر کرانی هەڵسووراوێکی سیاسی لە ورمێ
چوارشەممە ۲۵-۰۳-۱۴۰۱   |  15-06-2022
“ئەرشاک رەئوف گونبەدی” هەلسووراوی سیاسی کۆرد خەلکی ورمێ و یەکێک لە بەرێوبەرانی کانالی تێلگرامی هەڵبژیر، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردان،لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رفێنراوە.
هێزەکانی سپای پاسداران هەڵیان کوتاوەتە سەر مالی ئەم هەلسووراوە سیاسیە و بە بێ هیچ هۆکارێک مالەکەیان پشکنیوە. پێویستە بوترێ کە “ئەرشاک” دانشجوی کارناسی بالای مێژووە لە زانکۆی تەورێز.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ناوبراو لە بەردەست دا نیە.