فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هەڵسووڕاوێکی بواری مافەکانی ژنان لە تاران
سێشەممە ۲۹-۰۶-۱۴۰۱   |  20-09-2022

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌رمانان، مه‌هناز محه‌ممه‌دی فیلمساز و هەلسووراوی بواری مافی ژنان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی تر له‌ هەڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمەوە ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ هەڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی کە هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” بانگهێشتی كۆبوونه‌وه بوون‌، ژماره‌یه‌كیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌یدانی “وه‌لی عه‌سر” و بلواری كه‌شاوه‌رزدا ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه‌ ناوی یه‌كێكیان “مه‌هناز محه‌ممه‌دی”یه‌.