دەستبەسەر کرانی ١١ هاووڵاتی لە زاهێدان
یەکشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۱   |  29-01-2023
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی ڕژیم ١١ هاووڵاتییان لە زاهێدان دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی هەینی ٧ی مانگی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەکان لە شاری زاهێدان و لە ئەنجامی بەرێوەچوونی ناڕەزایەتیی لەمشارە ١١ هاووڵاتیی لەوانە سێ منداڵ بە ناوەکانی “ئاسف، یاسین و عەلی ریگی نێژاد شورەکی، رەواویس بەراهوویی، عێرفان بەراهوویی، یاسین شاەوەزهی، مستەفا شاەوەزهی، عوسمان ڕەخشانی، عەبولمالک سەنجێرانی، ناسر هۆرمۆزی و ڕەزا”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها هاووڵاتییەک بە ناوی “عومەر قەنبەرزەهی” لە زیندای سپای پاسداران لە مەشهەد ئازاد بوو.