بە پێی راپۆرتەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر لە ٢٠ کەس لە دانیشتووانی گوندی قەرەقشڵاق دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەرئەنجامە ژینگەییەکانی دروستکردنی کارگەی خوێی سەر بە سپای پاسداران بە فەرمانی بەرپرسی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەڵماس دەستبەسەر کراون .
ناوی دەستبەسەرکراوان کە بەشێکیان بەساڵاچوون بریتییە لە: “غوڵام حەقیقەت” ٨٠ ساڵ، “هاشم رەزایی”، “عەلی رەزایی”، “یوسف مۆتەلێبی”، “رەحیم تالبی” تەمەن ٨٥ ساڵ ، “مەهدی مەلەکی”، “غولام مەلەکی” تەمەن ٤٩ ساڵ، “سەفەر زارعی” تەمەن ٦٠ ساڵ “مورتەزا تەیاری” تەمەن ٥٢ سا ، “تەوحید ئەکبەری”، “ئەحمەد پارسا”، “موحەرەم حەقیقەت” تەمەن ٧٠ ساڵ، “قەنبەر ئەمانی” تەمەن ٧٠ ساڵ، “هیدایەت ئەمجەدی” تەمەن ٦٠ ساڵ ، “تەوحید مەلەکی” و “مەهدی مەلەکی”، “سومەیە عەلیپوور”، “ئێلناز عەلیپوور”، “رباب عەلیپوور”، “سونبەر عەلیپوور”، “لەتیفە مەولایی”، “سەعیدە ئەحمەدی” و سوسەن غەفاری”. شایانی باسە، بەرپرسی ئیتلاعات بە شێوەیەکی زارەکی ئازاری ژنە دەستگیر کراوەکانی داوە و هەڕەشەی توندوتیژی سێکسی لێکردوون. جێگای ئاماژەیە، رۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانبار، خەڵکی ئاوایی قەرەقشڵاق ناڕەزاییان دەربڕیبوو بەرامبەر دامەزراندنی گارگەی خوێ لە خاکی ئەم ئاواییە کە هێزەکانی رژیم بە بەکارهێنانی توندوتیژی و هەڕەشە و فڕێدانی گازی فرمێسکرێژ بڵاوەیان بە خۆپێشاندەران کردبوو.